بۆ یەکەمجار خۆی باسی دەکات

کاتێک عادل هەورامی گۆرانی بۆ کچەکەی وت چی روویدا؟

+964

ژووری هەواڵ

بابەتی هەرە گەرمی ئەم هەفتەیە گۆرانی وتنی هونەرمەند عادل هەورامی بوو بۆ چرای کچی لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا، 964 بۆ یەکەمجار ڤیدیۆی گۆرانییەکە بە دەنگی زیندوو بڵاو دەکاتەوە

عادل هەورامی لە دوای ئەم رووداوە دەستخۆشی زۆری بۆ هات، وتیان ئەی ئافەرین باوکێک ئاوا بە شانازییەوە لە ئاهەنگی کچەکەی گۆرانی دەڵێن

عادل هەورامی دڵخۆشە بەوەی ئەو رێچکەیەی شکاندووە بە 964ی وت “سەربەرزم ئەم نەریتەم شکاندووە، داواکارم هەموو باوکان بە یەک چاو تەماشای کوڕ و کچەکانیان بکەن، بۆچی عەیب نییە لە ئاهەنگی کوڕەکەمدا گۆرانی بڵێم، بەڵام لەوەی کچەکەمدا نەیڵێم