964 ئاماده‌ى له‌ناوبردنى 800 مین و ته‌قه‌مه‌نی بوو
964+
ئاسۆ وهرتى – گه‌ڵاڵه
له ناوچه‌ى بهردهبووكى سه‌ر به ناحیه‌ى گه‌ڵاڵه‌ى سنوورى ئیداره‌ى سۆران ژماره‌یه‌كی زۆرى ته‌قه‌مه‌نى و پاشماوه‌ى جه‌نگى، له‌لایه‌ن ده‌زگاى مینه‌وه له‌ناوبران و 964 یش له شوێنه‌كه‌دا ئاماده بوو.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى مین و ته‌قه‌مه‌نى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 800 پارچە ته‌قه‌مه‌نى و پاشماوه‌ى جه‌نگیان له رێگه‌ى ته‌قاندنه‌وه له‌ناوبردووه.
وتیشى “پێشتر ئه ته‌قه‌مه‌نییانه له شوێنى جیاجیا كۆكرابوونه‌وه و له كۆگایه‌كی تایبه‌تدا دانرابوون”.
سه‌باره‌ت به قوربانیانى ئه‌مساڵى مین و ته‌قه‌مه‌نیش، عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌وه‌ى بۆ 964 ئاشكرا كرد، ئه‌مساڵ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سیش كه‌مئه‌ندام بوونه .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن