دۆستی دوێنی و دوژمنی ئەمڕۆ
هاوڕێیەکەی خۆی کوشت
+964
کاروان ساڵحی – كه‌ركوك
گەنجێك له لە قەزای داقوق هاوڕێیه‌کەی خۆی کوشت و خۆیشی بە برینداری دەستبەسەر کراوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و بە وتەی پۆلیس، پێشتر کێشەی لە نێوانیاندا هەبووه.
دوو گەنج دره‌نگانی شەوی رابردوو لە گوندی “سنوور”ـی سەر بە قەزای داقوق بووە به شەڕیان و به چەقۆ له یه‌كتریان داوه، ئه‌مانه وه‌ك ده‌وترێت هاورێی یەکترن و بەردەوام بۆ یاریی تۆپی پێ و مەلەکردن بەیەکەوە دەڕۆیشتن، به‌ڵام بەهۆی کێشەیەکی کۆنی نێوانیان یەکێکیان ئەوەی دیکەی كوشتووه.
عەقید عەباس ئەحمەد بهڕێوەبەری پۆلیسی قەزای داقوق بە 964 ی وت، ئەو دوو گەنجە هاوڕێ یەکترن و بۆ یاریی تۆپی پێ و مەلەکردن بەیەکەوە دەڕۆیشتن، هەردووکیان دانیشتووی گەڕەکی رزگاریی قەزاکەن.
وتیشی، دوێنی شەو هەردووکیان لەسەر ماتۆرسکیلێك بوونە و دواتر به‌شه‌ڕهاتوون، پێشتر کێشە لە نێوانیاندا هەبووە و ئەمشەو سەریهەڵداوەتەوە، یەکێکیان بە چەقۆ هاوڕێیه‌كه‌ی دیکەی کوشتووە، تاوانبارەکەش برینداره و ئێستا بە برینداری دەستبەسەر کراوە.
پۆلیسیی داقوق هێشتا نه‌گه‌یشتووه به ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو هاوڕێیه له‌سه‌ر چی شه‌ڕیان كردووه و كێشه كۆنه‌كه‌یان چی بووه.
ئەو دوو گەنجە پێشتر یەکێکیان دانیشتووی گوندی عەلی سەرای و ئەوەی دیکەش دانیشتووی گوندی تۆپزاوە بوو، به‌ڵام چەند ساڵێکە روویانکردووهتە گەڕەکی رزگاری له قەزای داقوق .
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا