لە زاخۆ ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و شۆفێرەکەی بەتەواوی سووتا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئۆتۆمبێلێک لە زاخۆ بە تەواوەتی سووتاو دەوترێت کەسێکیشی تیادا سووتاوە و گیانی لەدەستداوە.
روداوەکە نزیک ئەکادیمیای سەربازی زاخۆ بووە و پێش سوتانی دەنگی بەرزیش بیستراوە لەو جێگەیەوە.
بەشیر عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی زاخۆ بە 964ـی وت، ئوتومبێلەکە تویوتا هایلۆکسە و بەڵێ کەسێکیشی تیادا سووتاوە کە شۆفێرەکەیەتی.
وتیشی، هوکارەکەی نازانین تا ئێستا، هێزە ئەمنییەکان و هاتوچۆ لەسەر خەتن بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر رووداوەکە بزانن.