باڵەخانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق _ وێنە: ماڵپەڕی دادگای فیدراڵی
دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر پاشەکەوتی موچە کۆدەبێتەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
سبەی دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بارەی تێنەپەراندنی یاسای گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچە لە پەرلەمانی عێراق، کۆدەبێتەوە.
بە پێی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، رێکەوتی 24.7.2023، ئەو دادگەیە تاوتوێى سکاڵایەک دەکات کە لە دژى دەنگدان بە بڕگەیەکى بودجەى گشتى تۆمارکراوە، کە تایبەتە بە گەڕاندنەوەى پاشەکەوتى موچە.
سکاڵاکە لە دژى محەممەد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمان، لەلایەن سروە عەبدولواحید، سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانی عێراق تۆمارکراوە.
سکاڵاکار داوا دەکات ئەنجامى دەنگدان بە بڕگەیەکى مادەى 14ى یاسای بودجە هەڵبوەشێندرێتەوە و سەرۆکی پەرلەمانی ناچار بکرێت ئەنجامى راستەقینەى دەنگدانەکە رابگەیێنێت، کە رۆژی 12ـی حوزەیران لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو.