٥٠٠ زیانلێکەوتووی دیکەی دەستی بەعس لە کوردستان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌

“قەرەبوو کردەنەوەکە بەردەوام دەبێت”

+964

فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر

بڕیاره‌ هه‌فته‌ى دادێ به‌شێك له‌ زیانلێكه‌وتووانى ده‌ستى رژێمی به‌عس له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ پاره‌ قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه‌، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى له‌كاتى خۆى ماڵ و موڵكیان داگیركرابوو.

تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداریی، به‌ +964 ی رایگەیاند “هه‌فته‌ى دادێ سێ  ملیار دینار بەسەر زەرەرمەندانی دەستی رژێمی بەعس دابەشدەكرێت، ئەم پارەیە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە داواكارییان پێشكەشی دەستەكەمان كردووە”.

وتیشی “دوای ئەوەی ئەو داواكارییانەی پێشكەشكراون، دەستەكەمان لە لێژنەی دادوەری پلەی كۆتایی وەرگرتووە و بڕیاری دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە دراوە”.

روونیشیكردوەوە كه‌ لە پرۆسەی ئەمجارەدا ٥٠٠ كەس سوودمەند دەبن.

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌، هاووڵاتیان ئاگادار دەكاته‌وه‌ كه‌ پێشتریش پرۆسەی خەرجكردنی بڕە پارە بۆ زیانلیكەوتوان هەبووە و بەردەوامیش دەبێت.