باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
واژۆ کۆدەکەنەوە
کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ: بڕیاری ژمارە دووی وەزارەتی خوێندنی باڵا مەترسیدارە
964+
فەهمی نەبی
کۆمەڵێک مامۆستا و دکتۆری زانکۆ هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ رەتکردنەوەی بڕیاری ژمارە دووی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و دەڵێن، ئەگەر بڕیارەکە هەڵنەوەشێتەوە هەڵوێستی توندمان دەبێت.
رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، ئەوان دوای نۆ کاتژمێر کۆبونەوە، لەکۆبونەوەی ژمارە دووی ئەنجومەن، چەند بڕیارێکی نوێیان بۆ ئاسانکاری وەرگرتنی خوێندکارانی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا داوە.
ئەمڕۆ هەینی ئەو دکتۆر و مامۆستایانەی زانکۆ ناڕەزاییان دەربڕیوە و لەبەیاننامەیەکی هەشت خاڵی دەڵێن، ئەو بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەتەواوی مەترسیدارە، ئەگەر ئەم بڕیارە هەڵنەوەشێتەوە ناچارین ئەرکی وتنەوەی وانە و سەرپەرشتیکردنی خوێندکارانی خوێندنی باڵا رەتبکەینەوە.
د.عەبدوڵا رەحمان، یەکێکە لەوانەی واژۆی لەسەر ئەو بەیاننامەیە کردووە بۆ 964 قسەیکرد دەڵێت، “یارمەتیدانی خوێندکار کارێکی زۆر رەوایە، بەڵام لەسەر حیسابی ئاستی زانستی نەبێت، هیچ رێی تێناچێت خوێندکارێک لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەرنەچوبێت کورسی پێبدرێت”.
ئەو دکتۆرەی زانکۆ دەڵێت، ئەوە دووەمجارە بڕیاری لەم شێوەیە دەدرێت، چەند ساڵێک لەمەوبەر، بەبڕیارێکی هاوشێوە زیاتر لە 500 کەس وەرگیران.
بڕیارە هەشت خاڵیەکەی بەشێک لە دکتۆر و مامۆستایانی ناڕازی زانکۆ ئەمانەن:
یه‌كه‌م: ئه‌و بڕیاره‌ی كه ئه‌نجوومه‌ن داویه‌تی، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ماده‌كانی یاساكانی خوێندنی باڵای كوردستان و عێراق و ته‌واوی جیهانه، چونكه ده‌رچوون له توانستی زانستی مه‌رجی سه‌ره‌كی وه‌رگرتنه له زانكۆكان، ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا خوێندكارێكی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌ییش مافی خۆیه‌تی به هێنانی نمره‌ی سی و سێ له به‌شێك له به‌شه زانستییه‌كان وه‌ربگیرێت و له‌م ڕووه‌وه یاساش پشتی ده‌گرێت، جگه له‌مه له‌شكرێك خه‌ڵكی ناشایسته دێنه ناو داموده‌زگاكان.
دووه‌م: پێشووتر وه‌زاره‌ت داوای پلانی له گشت زانكۆ و به‌شه پەیوه‌ندیداره‌كان كردووه به ناردنی پلان، ئێستا به‌م بڕیاره ته‌واوای پلان و به‌رنامه‌كانی ئه‌م به‌شانه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، چونكه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ زانكۆكان ئه‌م بڕیاره نابه‌جێیه دراوه، هه‌روه‌ها ئه‌م بڕیاره ڕێزدانه‌نان و حیساب نه‌كردنه بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی، كه پرسیاریان داناوه و ده‌فته‌ره‌كانیان سه‌ح داوه، ئه‌گه‌ر پێشوه‌خته بڕیاردراوه، كه هه‌موو وه‌ربگیرێن ئیتر دانانی پرسیار و تاقیكردنه‌وه شتێكی زیاده‌یه.
سێیه‌م: به وه‌رگرتن و ده‌رچوواندنی كۆمه‌ڵێك كه‌س، كه له‌ڕووی زانستییه‌وه نه‌یانتوانیوه له پێشبڕكێكه ده‌ربچن ئاستی خوێندنی زانكۆیی خراپتر له ئێستا داده‌به‌زێت. ئه‌مه‌ش ته‌نیا وه‌زاره‌ت و ئه‌وانه‌ی ئه‌م بڕیاره‌یان داوه لێی به‌رپرسن، نه‌ك كه‌سێكی دیكه.
چواره‌م: ئه‌م بڕیاره جیاوازیی تاكایه‌تی له‌نێوان خوێندكاران ناهێڵێت، بۆ نموونه خۆێندكارێكی پاڕالێڵ له تاقیكردنه‌وه 20 هێناوه و به پاره وه‌رگیراوه، له به‌رانبه‌ردا خوێندكارێكی دیكه‌ی پاڕاڵێڵ 10 هێناوه و وه‌ك ئه‌و وه‌رگیراوه، لانیكه‌م ده‌بووایه ڕه‌چاوی ئه‌وانه بكرێت، كه له تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌رچوون هه‌رنا خوێندنه‌كه‌یان بكرابا خۆڕایی.
پێنجه‌م: ده‌كرێت هه‌لێك بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌رنه‌چوون له راونده‌كانی دیكه بڕه‌خسێندرێت، یاخود بڕیاری ئه‌وه بدرێت، كه هه‌موو ساڵێك خوێندنی باڵا بكرێته‌وه، ئیتر بۆ ده‌بێت هه‌موو له ساڵێكدا وه‌ربگیرێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ریش نه‌چووبن؟
شه‌شه‌م: ئه‌وه‌ی ئێمه تێبینیمانكردووه وه‌زاره‌ت له‌م كابینه‌یه‌دا زۆر كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ریی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سكاڵای هه‌ندێك كه‌س، كه له‌ڕووی زانستییه‌وه پله‌یان زۆر له‌خواره‌وه‌یه.
حه‌وته‌م: سه‌باره‌ت به كه‌مئه‌ندامان و واریسی ئه‌نفال و شه‌هیدان به هه‌ر هۆیه‌ك بێت ناكرێت له‌پێناوی ئه‌مانه‌دا ئاستی زانستیی داببه‌زێندرێت و ده‌ربچوێندرێن. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین شایسته‌ی باشیان پێبدرێت و قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكانی دیكه و دابه‌زاندنی ئاستی زانست.
هه‌شته‌م: ئه‌م بڕیاره پێش هه‌موو شتێك هاندانی خوێندكاره به‌وه‌ی نه‌خوێنێت، چونكه ده‌زانێت له داهاتوودا ده‌رده‌چوێندرێت و له خوێندنی باڵا وه‌رده‌گیرێت، جگه له‌مه‌ش گه‌وره‌ترین سته‌مه له یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كانی سه‌ر به‌شه‌كان ده‌كرێت، ئاخر چۆن ده‌كرێت یه‌كه‌مێك به پاره بخوێنێت و كه‌سێكیش ده‌ی هێنابێت به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ ئه‌و دا‌نیشێت؟