بۆ یەکەمجار پەنجەماسی دەخرێتە دەریاچەی دەربەندیخانەوە

964+

پێشەوا محەمەد

هەفتەی داهاتوو پەنجەماسی دەخرێتە دەریاچەی دەربەندیخانەوە و قایمقامیش دەڵێت، ئەوە یەکەمجارە ئەو کارە دەکرێت.

دابینکردنی پەنجەماسییەکان دوای بەڵێنێکی وەزیری کشتوکاڵ دێت بە قەزاکە، کە ساڵی رابردوو پێیدابوون.

تێکردنی پەنجەماسی لە دەریاچەکە دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمی ماسی لە سنوورەکەدا.

سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە 964ـی وت، “تا ئێستا نازانین چەند پەنجەماسیمان بۆ دەنێردرێت، بەڵام وەزیر وتی هەفتەی داهاتوو بەدەستتان دەگات”.

وتیشی، “ئەوە دەبێتە هۆکاری باشترکردنی بژێوی ئەوانەی ژیانیان لەسەر ڕاوەماسییە لە سنوورەکە”.