یانه‌ی هندرێن راهێنه‌ر و ستافی مه‌شقی دیاریی كرد

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یانه‌ی هندرێن به‌ 964ی راگه‌یاند، ئیداره‌ی یانه‌كه‌ ئه‌مڕۆ ئێواره‌ راهێنه‌ر و ستافی مه‌شقی تیپه‌كه‌یان بۆ وه‌رزی نوێ دیاریی كرد.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، دڵشاد مه‌عروف هه‌روه‌ك راهێنه‌ری یانه‌ی هندرێن له‌ پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها رێناس ئیسماعیل وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر و فاخیر عه‌لی وه‌ك راهێنه‌ری گۆڵپارێزان ده‌ستبه‌كار ده‌بن.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشی كرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت راهێنه‌رێكی تایبه‌تیش به‌ توانای جه‌سته‌یی تیپه‌كه‌ ده‌ستنیشان بكرێت، كه‌ شاره‌زاییه‌كی زۆر له‌ بواری توانای جه‌سته‌یی هه‌یه‌.

یانه‌ی هندرێن یه‌كێكه‌ له‌ یانه‌ به‌هێزه‌كانی كوردستان و له‌ وه‌رزی 2010-2011 نازناوی خولی نایابی كوردستانی كوردستانی به‌ده‌ستهێنا.