ژمارەیەک لە هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق - وێنە: ئاژانسەکان
هەواڵێكی خۆش بۆ پاسەوانانی سنوور
964+
كوردستان ئەحمەد
دوای ئهوهى پاسەوانی سنوور رایگەیاند، پێوستە ئەو كەسەی كە وەردەگیرێت بڕوانامەی شەشی سەرەتای هەبێت بۆ ئەوەی بتوانن دەستبەكاربوونی بۆ بكەن.
فاتیح مەولەوی زادە،یاردەدەری بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پەروەردە، بە964ـی وت ”پشتگیری بۆ هەموو ئەو كەسانە دەكەین كە پێویستیان بە بڕوانامەیە و لەكاتی دامەزراندنیشیاندا بڕوانامەیان بە پەسەندكراوەی دەدەینێ”.
هەر كەسێك پشتگیری بوێت بۆی دەكەین و بڕوانامەی بۆدەكەین
“وەزارەتی پەروەردە دوو جار بڕوانامە دەدات بە دەرچوو، جارێك بۆ دامەزراندن و جارێكیش بۆ درێژەدان بەخوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكاندا” فاتیح مەولەوی زادە وای وت.
ئاماژهى بهوهشكرد، تەنها ئەمڕۆ 150 پشتگیری بۆ ئەو كەسانە كردووە كە داوای دامەزراندنیان لە پاسەوانی سنور كردووە، وتیشی “لەگەڵ عەمید كاروان خۆشناویش قسەمكردووە، ئێمە لە پەروەردە كێشەمان نییە و پشتگیریان دەكەین”.
تەنها ئەمڕۆ 150 پشتگیریمان كردووە
رۆژى 12.12.2023 لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق له كۆنگرهیهكی رۆژنامهونووسی له ههولێر رایگەیاند بوو، ههفتهى داهاتوو میکانیزمەکانی تووندوتۆڵکردنی سنووری عێراق لەگەڵ تورکیا و ئێران دهستپێدهكهن.
شەش هەزار و 500 كەس دادەمەزرێت
بهپێی زانیارییهكان، لە تهواوى عێراقدا سێ ناوچەی هێزەکانی سنوور هەیە، ئەوانیش ناوچهكانى یەک، دوو و سێ. ناوچەی یەک، ئەرکی پاراستنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانە، کە بارەگاکەی لە هەولێرە، کۆی ئەندامانی ئەو ناوچهیهش نزیکەی شهش ههزار و 500 کەسە.