جوتیارانى هه‌ولێر ده‌رگاى سه‌ره‌كى سایلۆیان گرتووه
964+
شیراز عه‌بدولا – هه‌ولێر
ژماره‌یه‌ك جوتیارى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، به ئوتومبێله‌كانیان ده‌رگاى سه‌ره‌كى سایلۆى هه‌ولێریان گرتووه و ده‌ڵێن، تا گهنمهكانمان لێوه‌رنه‌گیرێت، رێگا ناكه‌ینه‌وه.
جوتیارێك به 964 ـى وت، تا ئێستا 300 تڕێله گه‌نمیان ره‌تكردووه‌ته‌وه و گه‌نمه‌كانیان لێوه‌رناگرن.
جوتیارێكی دیكه نموونه‌ى گه‌نمه‌كه‌ى له رێگه‌ى 964 ـه‌وه پیشاندا و وتى “گهنمهكهم هیچ كێشه‌یه‌كی نیه و نازانم بۆچی لێمان وه‌رناگیرێت”.
داوایان له حكومه‌ت كرد چالرهسهرێكیان بۆ بكرێت و گه‌نمه‌كه‌یان لێوه‌ربگیرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن