هه‌ولێر و سلێمانی بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌رجه‌نتین ئاهه‌نگیان گێڕا
+964
شۆڕش عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر، دیلان محه‌مه‌د – سلێمانی
به بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له مۆندیالی قه‌ته‌ڕ، هانده‌ران و هه‌وادارانی ئه‌رجه‌نتین له هه‌ولێر و سلێمانی ئاهه‌نگیان گێڕا.
شه‌وی رابردوو له قۆناغی هه‌شتی مۆندیالی ٢٠٢٢، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به ئه‌نجامی 4-3 گۆڵ به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان له هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندای برده‌وه.
یارییه‌كه زۆر به‌هێز، رووداوه‌كانی سه‌رنجڕاكێش و پڕ هه‌یه‌جان بوون، له كۆتاییدا ئه‌رجه‌نتین یارییه‌كه‌ی برده‌وه و گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی.
له دوای یارییه‌كه هانده‌رانی تانگۆ له بازاڕی ئیسكان له هه‌ولێر و شه‌قامی سالم “سه‌هۆڵه‌كه” له سلێمانی، ئاهه‌نگیان گێڕا و كاردانه‌وه‌ی گه‌رموگوڕ و پڕ هه‌یه‌جانیان هه‌بوو، به جۆرێك به ژماره‌یه‌كی زۆر به پۆشینی درێسی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی مێسی، له كافیتریا و شه‌قامه‌كاندا بڵاوبوونه‌وه.
جێی سه‌رنجه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له كوردستاندا هه‌واداری زۆری هه‌یه، ته‌نانه‌ت له قه‌ته‌ڕیش هانده‌رانی ئه‌رجه‌نتین به زۆرترین ژماره ئاماده‌بوونه.