ساغکردنەوە؛ نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان هەولێر – خەبات نەوەستاوە

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

بە پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی باسیان لە راگرتنی دەکرد، بە سۆراغی 964 کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی رێگای هەولێر – خەبات بەردەوامە.

درێژییەکەی نزیکەی 35 کیلۆمەتر دەبێت و یەکێکە لە رێگا سەرەکییەكان کە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و موسڵ بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاكە سێ ملیار و 842 ملیۆن و 208 هەزار دینار تەرخان كراوە و رۆژی 3.7.2023 دەست بە کارکردن کراوە.

کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات بە 964ـی راگەیاند، پرۆژەکە دوو قۆناغە و یەکەمیان لە جێبەجێکردندایە لە خەباتەوە تا کانی قرژاڵە و قۆناغی دووەمیش تا هەولێرە.

وتیشی، “بە هیچ شێوەیەک ئیشکردن لە رێگاکەدا نەوەستاوە و بەردەوامە و تا قۆناغی یەکەمیش کۆتایی نەیەت قۆناغی دووەم دەستپێناکات”.

964 سۆراغی ئەو دەنگۆیانە دەکات کە رۆژانە بە راست و هەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە و بە تەکنیکەکانی رۆژنامەوانی ساغیان دەکاتەوە.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد