ئاگرەكەی قەسرۆك كۆنترۆڵكرا
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
كەمێك پێش ئێستا ئاگرێك لە گوندی سێ گركا لە ناحیەی قەسرۆك كەوتەوە و سێ دۆنم پوش و پەڵاشی سووتان.
محەمەد شەریف، شایەتحاڵی رووداوەكە بە964ی وت، هەوڵی تەواومانداوە رێگری لە ئاگرەكە بكەین تا بەرگری شارستانی بگاتە شوێنەكە.
ئاگرەكە لە ناو پوش و پەڵاشدا بووە، تا ئێستا هۆكارەكەی دیار نییە.
عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ی وت، ئێمە درەنگ ئاگادار کراینەتەوە و تیمەکانمان لە ناحیەی قەسرۆک چوونە شوینەکە و ئیستا کۆنترۆڵکرا و نەمان هێشت ئاگرەکە بگات بە شوێنی مانەوەی ئاژەڵەكان.
گوندی سێ گركا شەش كیلۆمەتر لە ناحیەی قەسرۆكەوە دوورە، زیاتر لە 60 ماڵن دانیشتوانەكەی بە كشتوكاڵ و ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن.
پێداچونەوە : كوردستان ئەحمەد