" تایبەتمەندەکان كه‌متر ده‌وام ده‌كه‌ن"
964 سۆراغى ده‌وام نه‌كردنى پزیشكانى رانیه ده‌كات
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
ده‌نگۆیه‌كى زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەكانى رانیه بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه پزیشكه‌كان له‌نه‌خۆشخانه‌كانى ئه‌و سنووره ده‌وام ناكه‌ن، یاخود وه‌ك پێویست له نه‌خۆشخانه‌كان نابیندرێن، 964 سۆراغی ئەو دەنگۆیانە كرد و پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕینەوە کرد.
تەها محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئه‌و بەڕێوەبەرایەتیه، بە 964ـی راگه‌یاند “بابەتەکە بەو شێوەیە نیە کە خەڵک باسی دەکات، چونكه پزیشکە ئێشکگرەکانمان بەردەوام ئامادەن لە بەشی فریاکەوتن و بێ کەموکوڕی دەوامی خۆیان دەکەن”.
روونیشیكرده‌وه، ئەو پزیشكانەی کەمتر دەوام دەکەن پزیشکە تایبەتمەندەکانن، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە ژمارەی پزیشکی تایبەتمەند زۆر کەمە و کاتی دەوامیان زۆرە.
ته‌ها محه‌مه‌د وتیشی “لە نەخۆشخانەی رانیە تەنیا یەک پزیشکی مێشک و دەمارمان هەیە و وا پێویست دەکات کە هەر 30 رۆژی مانگەکە و رۆژانە 24 کاتژمێر دەوام بکات، کە ئەمەش زۆر ئەستەمە و پزیشکەکە بەتەنیایە و ناتوانێت بە بەردەوامی لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە ئەوەش هۆکارە کە جاری وا هەیە کە لەکاتی پێویستدا پزیشکەکان ئامادە نین و دوا دەکەون”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، ئەوان لە نەخۆشخانە لیژنەی چاودێری و بەدواداچونیان هەیە و هەر هاوڵاتییەک لەکاتی پێویستدا پزیشکی نەبینی دەتوانێت سکاڵا بکات و لەلایەن لیژنەکانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن