لۆگۆی پاریس سانجێرمان
پاریس سێ یاریزان بۆ یاریزانێك ده‌كاته قوربانی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی بێرناردۆ سێلڤای یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی، ده‌ستبه‌رداری سێ یاریزانی ببێت.
ڕۆژنامەی “دەیلی ئێکسپرێس”ی به‌ریتانی بڵاویکردەوە، پاریس بەرامبەر گرێبەستکردن لەگەڵ بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی، 3 یاریزانی پێشکەش به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی کردووە، كه پێكهاتوون له مارکۆ ڤێراتی، جیانلویجی دۆنارۆما و پێرسنێل کیمپێمبی .
هاوكات بێرناردۆ سێلڤای پۆرتوگالی، ئامانجی یانه‌ی بارسێلۆنایه و ده‌مێكه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌دات.
گرێبەستەکەی سیلڤا لەگەڵ مان سیتی لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت.