لە ئاکرێ

ویستیان زیاتر لە سێ تۆن خورمای بەسەرچوو ساغبكەنەوە

964+

هەژین فەتاح

ئەمڕۆ لیژنەكانی قایمقامیەتی ئاكرێ لە بازاڕدا دەستیان گرتووە بەسەر سێ تۆن و نیو خورمای بەسەرچوو، خورماکە لە شوێنێكی خراپ هەڵگیرابوو.

شەهاب یاسین، بەرپرسی لیژنەكانی بەدواداچوون لە بازاڕی ئاكرێ بە 964ی وت، لە پێنج عەلوە بەدوای میوەی خراپدا گەڕاون، لەشوێنێک سێ تۆن و نیو خورمای خراپبوو دەستی بەسەردا گیرا و هەموو ئەو بڕە لەناو براوە.

لیژنەكانی قایمقامیەتی ئاكرێ، هەڵمەتێكیان هەیە بۆ گەڕان بەدوای خۆراكی بەسەرچوودا، لەکاتی بینینی خواردنی خراپبوو دەست بەسەر خواردنەكەدا دەگرن و خاوەنەكەشی دەدەنە دادگا

پێداچونەوە:كوردستان ئەحمەد