ئاگر لە ناوچەی پیشەسازی عەنکاوە کەوتەوە

964+

توانا نەقی

ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی پیشەسازی قەزای عەنکاوە کەوتووەتەوە .

تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر لە شوێنی رووداوەکەن و سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، خەریکی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و چەند کەسێک تەنگەنەفەس بوون و هێشتا کۆنترۆڵنەکراوە.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژێ بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، یەکێک لە کۆگاکان سووتاوە و ناتوانین کۆنترۆڵی بکەین، بەڵام پێش و پاشی ئاگرەکەیان گرتووە و ناتوانێت تەشەنەبسێنێت.

وتیشی، جارێ نازانن هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە چییە و دوای کۆنترۆڵکردنی قەبارەی زەرەرووزیانەکانی دەردەکەون