هەشت رێنمایی نوێ دەرچوو

“کۆمپانیاکانی حەج و عومرە تەنیا دەبێت کاری عومرە بکەن”

964+

فەهمی نەبی

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی وەزارەتی ئەوقاف، هەشت رێنمایی نوێی بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەرکردووە و داوا دەکات لە ماوەی 15 رۆژدا کۆمپانیاکان ئەو رێنماییە جێبەجێ بکەن.

بە پێی رێنماییە نوێیەکانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە بێت، لەمەودوا دەبێت کۆمپانیاکان تەنیا لە بواری عومرەدا کار بکەن.

هاوکات ئەوەش هاتووە، هەموو کۆمپانیاکان دەبێت لەمەودوا لە سنووری ناوچەی خۆیاندا کاربکەن و لە بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتییەکە گرێبەست واژۆ بکەن، ئەوەش هاتووە دەبێت ئەو کۆمپانیانە لەگەڵ کۆمپانیایەکی سعودیە لە بواری عومرە گرێبەستی هەبێت.

ئەو بڕیارانە لە کاتێکدایە، هەفتەی پێشوو 964 بڵاوی کردەوە لە هەرێمی کوردستاندا ئەوانەی بە ڤیزای عومرە و گەشتکردن چوونەتە سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، زیاتر لە هەزار کەس دەبێت.

ئەمانە سەرجەمی ئەو رێنماییە نوێیانەن کە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم دەریکردوون:

“کۆمپانیاکانی حەج و عومرە تەنیا دەبێت کاری عومرە بکەن”