له‌ دهۆك ئۆتۆمبێلێك بە بارێك كێكه‌وه‌ سووتا

964+

زه‌ید كۆچه‌ر – دهۆك

كه‌مێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێك له‌ شه‌قامی  زه‌رى لاندى شارى دهۆك سووتا و زیانى مادى لێكه‌وته‌وه‌ و بێ زیانى گیانى بوو.

ئوتومبێله‌كه‌ له‌ جۆری ئۆمیگا ژماره‌ نه‌ینه‌وا، وه‌ك كه‌سانى نزیك له‌ رووداوه‌كه‌ باسیان كرد، له‌ هه‌ولێره‌وه‌ هاتبووه‌ دهۆك و بارێك كێی جۆراوجۆرى هه‌ڵگرتبوو .

شایه‌تحاڵێك ده‌ڵێت، ئۆتۆمبێله‌كه‌ دواى تێكردنى به‌نزین له‌ به‌نزینخانه‌یه‌ک و هاتوەتە دەرەوە و گڕی گرتووە.