ئاوەكەش مەترسی هەیە
پلەی گەرما بەرزە و لە چەم و رووبارەكان مەلە دەكەن
964+
ئاسۆ وەرتی
بەشێك لە هاوڵاتیان بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە روو دەكەنە چەم و رووبارەكان و مەلەدەكەن.
ئاسۆ وەرتێ، پەیامنێری964 چوەتە گوندی بەرزێوە، لە سەیرانگای كونەماسی چەندین هاوڵاتی دەبینێت سەرقاڵی مەلەكردنن و خۆیان فێنك دەكەنەوە.
یەكێك لە گەشتیارەكان قسە بۆ مایكی 964 دەكات و دەڵێت، راستە شوێنەكە مەترسیدارە بەڵام كەشێكی خۆشی هەیە و بەوریاییەوە مەلە دەكەن.
لە دیمەنەكەدا دیارە، رووبارەكە رەنگی لێڵ بووە گەشتیارەكە دەڵێت، ئێمە دەزانین ئاوی ئاوەڕۆ و زێرابی تێدایە، بەڵام ناچارین و هاتوین بۆ مەلە كردن.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد