دیكلان رایس. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
دواجار دیكلان رایس رۆیشت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی ئەمڕۆ شەممە، رۆیشتنی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانه‌كه‌ی دیکلان رایسی راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی یانه‌ی داهاتووی ئاشكرا بكرێت.
یانه‌ی وێستهام لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمی یانەکەدا رایگەیاندووە: وێستهام دووپاتی دەکاتەوە لەگەڵ رایس رێککەوتنیان کردووە بۆ جێهێشتنی یانەکە، ئەمەش بە گرێبەستێکی مێژوویی.
وێستهام وردەکاریی گرێبەستەکە و ناوی ئه‌و یانه‌یه‌ی ئاشکرا نەکردووە، کە رایس پەیوەندی پێوە دەکات، بەڵام چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئاماژەیان بەوە کردووە، یاریزانە ئینگلیزییه‌كه روو لە ئارسیناڵ دەکات بۆ وه‌رزی نوێ.
رایس بە درێسی هامێرز 245 یاریی كردووه، وه‌رزی رابردووش نازناوی خولی کۆنفرانسی ئەوروپای له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا به‌ده‌ستهێنا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیای ئینگلیزی، رایس ده‌بێته گرانبه‌هاترین یاریزانی ئینگلیزی و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئارسیناڵ به نزیكه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆ واژۆ ده‌كات.