نرخی نەوت بەرز بوونەوەی نوێی تۆمار کرد

964+

فەهمی نەبی

درەنگانی شەوی رابردوو نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد بەراورد بەنرخی کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی، بەجۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 81 دۆلار و 54 سەنت.

ئەمڕۆ بەیانی هەینی نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 81 دۆلار و 46 سەنتە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە 80 دۆلار و 28 سەنت بوو.

هەرچی سەبارەت بە نەوتی سوکی تەکساسە، نرخی هەر بەرمیلێک بووەتە 77 دۆلارە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، هەریەکە لە عێراق، سعودیە، روسیا، جەزائیر، کوێت و عومان بەڵێنیان داوە خۆویستانە بەرهەمی رۆژانەی نەوت کەمبکەنەوە ئەمەش لەپێناو سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی، لەسێ رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی نوێ تۆمار دەکات.