هاوڵاتیان گلەییان هەیە

بەشێك لە گەڕەكەكانی رزگاری كێشەی کەمئاوییان هەیە

964+
هونەر فارس

بەشێك لە گەڕەكەكانی ناحیەی رزگاری كێشەی ئاو كارەبایان هەیە و داوادەكەن كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكرێت.

زەواڵ رۆستەم، بەڕێوەبەری ئاوی ناحیەی رزگاری بە 964ی وت، سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن و دەیانەوێت بە شێوەیەكی باش ئاو بگەیەنینە ماڵی هاوڵاتیان.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتی، ئێستا بیرەكانی ناحیەی رزگاری كێشەی کارەبایان هەیە، هەروەها بەشێك لە بیرەكان 13 مەتر ئاوەكەیان دابەزیوە.

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد