چه‌ند دیمه‌نێكی دروستكردنى كۆلى ئاو له‌سه‌ر چیاى كارۆخ.. وێنه: سۆشیال میدیاى باڵه‌كایه‌تى
له سه‌ر چیاى كارۆخ چه‌ند كۆلێكی ئاو بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان دروست ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك ژینگه‌دۆستى گوندى ده‌رگه‌ڵه، له‌سه‌ر چیاى كارۆخ خه‌ریكی دروستكردنى كۆلى ئاون بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده كێوییه‌كان و له چه‌ند شوێنێكی جیاوازى ئه‌و چیایه دروستی ده‌كه‌ن.
کارۆخ ، یەکێکە لە چیا بەرزەکان و به چیایه‌كی سەخت و پێچ و ئاڵۆز ناسراوه، دەکەوێتە نێوان رووباری رواندز و دۆڵی شاورێ، بەرزییەکەی دەگاتە دوو هه‌زار و 560 مه‌تر لە ئاستی رووی دەریا.
هه‌ڵمه‌ت عه‌بدوڵا، ژینگه‌دۆست و یه‌كێك له دروستكه‌رانى ئه‌و كۆلانه، به 964ـى وت، له دوێنێوه خه‌ریكی دروستكرنى ئه‌و كۆلانه‌ن، ده‌یانه‌وێت چه‌ند دانه‌یه‌ك له شوێنى جیاوازى ئه‌و چیایه دروست بكه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد بیرۆكه‌ى دروستكردنى ئه‌و كۆلانه، له‌وه سه‌رچاوه‌ى گرت كه له وه‌رزى هاویندا سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌و چیایه‌دا نامێنن و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كانیش پێویستیان ده‌بێت.
وتیشی “نزیكه‌ى 10 ژینگه‌پارێز و ئاژه‌ڵ و باڵنده دۆستین، به هۆكارى جیاواز مه‌واد و پێداویستییه‌كانى دروستكردنى ئه‌و كۆلانه‌مان بۆ سه‌ر چیاى كارۆخ سه‌رخستووه”.
به قسه‌ى هه‌ڵمه‌ت، به نیازن سێ تا چوار كۆل له‌و چیایه‌دا دروست بكه‌ن و ده‌شیانه‌وێت ئه‌و كۆلانه بۆ هه‌میشه‌یی بن، بۆیه به كۆنكرێت دروستیان كردووه.
به‌پێی زانیاییه‌كانی 964، کە له ژینگه‌پارێزانى ئه‌و سنووره ده‌ستیكه‌وتووه، له چیاى كارۆخ ژماره‌یه‌كى زۆر ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى كێوی هه‌ن و به مه‌به‌ستى پارێزگاری لێكردنیان جگه له دروستكردنى ئه‌و كۆلانه، له رێگه‌ى جیاجیاشه‌وه رێگری له راوچیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى راویان نه‌كه‌ن.