وێنه: سۆشیال میدیا
خەیاری ئەمساڵی بەردەڕەش پارەی باش دەکات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ڵێت، ساڵانەی به هه‌زاران تۆن خەیار لە سنوورى قه‌زاكه‌یان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، ئاشكراشیان کرد، نرخی خه‌یار له ئەمساڵدا باشتره له پار و تا 750 دینار بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك رۆیشتووه.
ئه‌مساڵ له به‌رده‌ڕه‌ش زیاتر له سێ هه‌زار دۆنم زه‌وى به خه‌یار داچێندراوه.
تەحسین گۆران، بەڕێوه‌بەری کشتوکاڵی بەردەڕەش به 964ـى راگه‌یاند، ساڵانە له سنووره‌كه‌یاندا 12 هه‌زار تۆن خه‌یار به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، روونیشیكرده‌وه كه “هه‌ر دۆنمێك زه‌وى داچێنراو به خه‌یار، چوار تۆنى لێ به‌رهه‌م دێت”.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵ، ئه‌مساڵ له چاو پارساڵ خه‌یار نرخێكى باشتر ده‌كات، وتیشی “ساڵى پار نرخه‌كان له نێوان 250 تا 500 دینار بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌ناو عه‌لوه‌ى به‌رده‌ڕه‌شدا نزیكه‌ى 750 دیناره”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، جوتیاران جگه له ناوخۆى به‌رده‌ڕه‌ش، به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ شاره‌كانى دهۆك و هه‌ولێریش ده‌نێرن.