دەیویست یەک تۆن خواردن و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو ساغ بکاتەوە

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

فرۆشگایەک لە قەزای بەردەڕەش  زیاتر لە تۆنێک خواردن و کەلوپەلی ماوە بەسەرچووی هەڵگرتبوو، تیمەکانی تەندروستی دەستیان بەسەردا گرت.

بۆتان شەمسەدین، بەرپرسی راگەیاندنی قایقامیەتی قەزای بەردەڕەش بە 964ی وت، لیژنەیەکی تایبەتمەند لە تەندروستیی بەردەڕەش، هاوکات لەگەڵ لیژنەکانی چاودێریی بازاڕ، لە بازاڕی بەردەڕەش توانیان هەزار و 203 کیلۆگرام کەلوپەل لە خواردن و پاککەرەوە پێکهاتبوو، کەڵکی بەکارهێنان نەدەهات و خاوەنەکەی دەیویست ساغی بکاتەوە.

بە پێی وتەی راگەیاندنی قایمقامیەتی بەردەڕەش، ئەو کەسە سزادراوە و فرۆشگاکەی داخراوە، جگە لەوە سزای پێبژاردنی بۆ هەژمارکراوە و بەڵێنامەی پێ پڕکراوەتەوە.

قەزای بەردەڕەش، ساڵی 2007 کراوە بە قەزا و دانیشتووانەکەی نزیکەی 130 هەزار کەس دەبن، ئەمەش بە پێی ئاماری لاپەڕەی پارێزگای هەولێر.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی