ئه‌مڕۆ له مۆندیال ئاگربارانه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ ده‌ستپێده‌كات، هه‌ردوو تیپه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مریكای باشوور له به‌رده‌م چاڵنچی گه‌وره‌دان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٩ی كانوونی یه‌كه‌م، به ئه‌نجامدانی دوو یاری، قۆناغی هه‌شتی مۆندیالی ٢٠٢٢ ده‌ستپێده‌كات.
له یاریی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه كاتژمێر ١٨:٠٠ به كاتی كوردستان له یاریگه‌ی “مه‌دینه ئهلتهعلمییه” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ڕازیل له قۆناغی رابردوو به ئاسانی به ٤-١ گۆڵ له كۆریای باشووری برده‌وه و پشوویه‌كی باشیشی وه‌رگرتووه.
تێتیی راهێنه‌ری به‌رازیل سه‌باره‌ت به یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ میدیاكان ئاشكرای كرد، هه‌وڵده‌ده‌ن له سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌وه گۆڵ تۆمار بكه‌ن.
زلاتكۆ دالیچ، راهێنه‌ری كرواتیا یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به زه‌حمه‌ت بۆ تیپه‌كه‌ی لێكدایه‌وه
هه‌روه‌ها باسی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیای كرد و به تیپێكی به‌هێز له هێڵی ناوه‌ڕاست وه‌سفی كرد.
له لای خۆیه‌وه زلاتكۆ دالیچ، راهێنه‌ری كرواتیا یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به زه‌حمه‌ت بۆ تیپه‌كه‌ی لێكدایه‌وه.
وتیشی، وه‌ك یاریی كۆتایی وه‌شانی رابردووی مۆندیاله.
كرواتیا، كه له قۆناغی رابردوو به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان له ژاپۆنی برده‌وه، له مۆندیالی ٢٠١٨ گه‌یشته یاریی كۆتایی و به فه‌ڕه‌نسا دۆڕا.
هۆڵه‌ندا و ئه‌رجه‌نتین
له یاریی دووه‌می ئه‌مڕۆی قۆناغی هه‌شتی مۆندیال، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و هۆڵه‌ندا كاتژمێر ٢٢:٠٠ی شه‌و به كاتی كوردستان له یاریگه‌ی لۆسێل رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه بۆ هۆڵه‌ندا مۆركێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ڵگرتووه
چاوه‌ڕوانده‌كرێت یارییه‌كه زۆر به‌هێز و سه‌رنجڕاكێش بێت، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ش به شێوه‌یه‌كی باش و تۆكمه بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ن.
یارییه‌كه بۆ هۆڵه‌ندا مۆركێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ڵگرتووه، دوای ئه‌وه‌ی پرته‌قاڵییه‌كان له قۆناغی هه‌شتی مۆندیالی یارییه‌كه بۆ هۆڵه‌ندا مۆركێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ڵگرتووه
هه‌روه‌ها له مێژووی دیداره‌كانی نێوانیان، هۆڵه‌ندا له یاریی كۆتایی مۆندیالی ١٩٧٨ به ئه‌رجه‌نتین دۆڕاوه.
بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، چاوه‌كان زیاتر له‌سه‌ر مێسیی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینه، كه دوامۆندیاله به‌شداریی ده‌كات و هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن نازناوه‌كه بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت، كه له ١٩٨٦ـه‌وه تیپه‌كه‌ی له نازناوی مۆندیال دووره.
هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداش، كه هیچ جارێك مۆندیالی نه‌بردووه‌ته‌وه، ئێستا تیپێكی گه‌نجانه‌ی هه‌یه و له ئاستێكی به‌هێزدایه، هه‌روه‌ها راهێنه‌رێكی به‌ئه‌زموون سه‌ركردایه‌تییان ده‌كات، كه لویس ڤانخاله.
جێی سه‌رنجه له قۆناغی پێش كۆتاییدا، براوه‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه و یه‌كێكیان ده‌گاته یاریی كۆتایی مۆندیال.