چەند حاجییەكی کوردستان لە كاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەجدا - فۆتۆ: ئەرشیفی 964
گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکەنەوە
964+
توانا نەقی
گەشتی حەجی ئەمساڵ کۆتایی پێهاتووە و بەڵام تا ئێستا دوا کاروانی حاجیانیش هێشتا نەگەڕاونەتەوە.
وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت دوا بەدوای گەڕانەوەی دواین کاروانی حاجیان لە سعودییەوە دەستبەجێ دەستدەکەنەوە بە راگەیاندنی گەشتەکانی عومرە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، تا ئێستا حاجییان لە سعودیە ماوە کە بە تەواوی گەڕانەوە یەکسەر گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکەن.
سەبارەت بە نرخی گەشتی عومرە وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، نرخەکان هەر وەکو پێشوو دەمێننەوە و بە پێی ئاستی خزمەتگوزاری کۆمپانیاکان دەگۆڕێت، کۆمپانیا هەیە شوێنی خاوتن و نان خواردن و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی باشترن ئەوانە نرخەکەیان جیاوازە.
ئەو گرێبەستانەی کە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە لەگەڵ وەزارەت کردوویانە ئێمە لیژنەمان بۆ دروستکردوون و سەردانیان دەکەن بزانن تاچەن پابەندن بە گرێبەستەکەوە، نەبەز ئیسماعیل وای وت.
نرخەکانی گەشتێکی عومرە لە هەرێمی کردستان بە گشتی لە 850 دۆلارەوە دەستپێدەکات تاوەکوو هەزار و 100 دۆلار دەبێت.