دیمەنی باڵەخانەیەک. وێنە: 964+
بەهۆی قەیرانی داراییەوە
11 ساڵە شوقەكانی راپەڕین تەواو نەكراون
964+
مەجید بیتوێنی-رانییە
لە ساڵی 2012ەوە بڕیاردرا 27 باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە رانیە و پشدەر و حاجی ئاوا و چوارقوڕنە دروستبكرێن، بەڵام تا ئێستا تەواو نەكراون.
یەكەكان بۆ فەرمانبەران و كەمدەرامەتانی سنورەكە بوون، پێكدێن لە چەندین باڵەخانەی پێنج نهۆمی سێ ژووری.
جوتیار قادر جێگری بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی بە 964ی وت، لە 2014 وە بەهۆی قەیرانی دارایی نەتوانرا تەواوی پڕۆژەکە جێبەجێبکرێت، بەکەموکوڕی وناتەواوی ماونەتەوە.
وەزارەتی دارای 32 ملیار دیناری بۆ تەواوكردنی یەكەكانی نیشتجێبوون لە پارێزگای سلێمانی داناوە و بڕیارە دەستبكرێت بە تەواوكردنیان و ئەوانەی دەڤەری راپەڕینیش دەگرێتەوە.
یەكە نیشتەجێبووەكان بە نیوەناچڵی و تەواونەكراوەی ماونەتەوە بەشێكیان بەهۆی نەبوونی دیوار و حەوشەوە ئاژەڵ و مەڕوماڵاتیان تێدایە و تا ئێستاش چاكنەكراون.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد