کارمەندێکی پۆلیسی دارستانی سلێمانی لەکاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگر. فۆتۆ: پۆلیسی دارستان و پاوانی سلێمانی
سێ كەس بە تۆمەتی ئاگرەكەی زەردەبی دەستگیركران
964+
كوردستان ئەحمەد
سێ كەس بەتۆمەتی كەوتنەوەی ئاگرەكەی زەردەبی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتيی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەم بەیانییە له فهیسبووك بڵاویان كردهوه، ئاگرێک لە گوندی زەردەبی سەر بە ناحیەی سیتەک کەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک لە شوێنی ئاگرەکە ئامادە بوون و دواتر هەردوو بنکەی بەرگری شارستانی چوارتا و سیتەك، بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و پۆلیسی ناوخۆی بنکەی سیتەک و چەند هاوڵاتیەكی ناوچەکە چوونە شوێنی ئاگرەکەو كۆنترۆڵكرا.
سێ كەس بە تۆمەتی هەڵگیرسانی ئاگرەكە دەستگیركراون و ئێستا بە فەرمانی دادوەر لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
بەپێی یاسای سزادانی عێراقی، هەركەس ئاگربكاتەوە و ماڵی گشتی بسوتێنێت بە ئەنقەستبێت یاخود بەبێ مەبەست، سزادەدرێت بەبڕی شەش ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و 10 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.