پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان زەوی وەردەگرن

964+

پێشەوا محەمەد

بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیداندا، شارەوانیی سلێمانی بڕیاری دابینکردنی زەوی دەرکردووە.

بڕیارەکە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی دراوە، کە دوێنێ دووشەممە 10.7.2023 بەڕێوەچووە.

پێشتر چەندان جار کەسوکاری شەهیدان و ئەو پێشمەرگانەی فەرمانی وەرگرتنی زەویان هەبووە چوونەتە شارەوانیی سلێمانی و لە بەرامبەر پێنەدانی زەوییەکانیان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.

“ئەوە کێشەیەکی کۆن بوو، بەڵام بەو بڕیارە کۆتایی دێت و لیژنەیەک بۆ دیاریکردنی زەوی بۆیان دروست کراوە و دەستبەکار دەبن”، ئەوە قسەی زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانییە بۆ 964.