ترێندی 964 بە گەرمترین هەواڵە هونەرییەکان هاتەوە
+964
هەڤاڵ ئیبراهیم، دوانزە رۆژ دەبێت گۆرانییە خۆشەکەی (نالە نالە)ی بڵاوبووەتەوە، بەڵام نیەتی نییە بوەستێت و کار بۆ دوو کلیپی نوێ دەکات.
نینا جەمال هەر بەهرەی گۆرانیوتنی نییە، بەڵکو سەر لە کاری دەرهێنانیش دەردەکات، بە منداڵی نواندنی دەکرد و ئێستاش دەبێتە یاریدەدەری دەرهێنەر.
نارین فەقێ، دوای 20 ساڵ لەگەڵ جودی فەقێی باوکی گۆرانییەکی بڵاوکردەوە و پلانی بۆ دوو گۆرانی دیکەش هەیە، یەکیان بە سۆرانی و ئەوی تریشیان گۆڤەند و شاییە.
دێرێی ناسک و دەنگخۆش خەریکی ژەنینی پیانۆیە بۆ پشیلەکەی و هەفتەی داهاتووش تیزەری کارێکی نوێی بڵاودەکاتەوە.
سەمیرە و رێباز دوو هونەرمەندی دیار و هەڵکەوتوون بۆیە زوو زوو قسەیان لەسەر دەکرێت و سەمیرە ناڕەحەت دەکەن.