لە حەوت مانگدا ١٣ کەس لە دهۆک خنکاون
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
لە حەوت مانگدا لە دهۆك ١٣ كەس خنكاون و زیاتر لە هەزار رووداوی ئاگركەوتنەوە روویداوە.
بێوار عەبدولعەزیز، لێپرسراوی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964+ی وت، لە حەوت مانگی رابردوو لە سەنتەری دهۆک ١٣ كەس خنكاون و هەزار و ١٥٠ رووداوی ئاگركەوتنەوە روویداوە.
یەکێک لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی ئەم دواییەی دهۆک بەهۆی غازەوە بوو كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی حەوت كەس و ٣١ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە قسەی بەرپرسانی دهۆک، زیانە داراییەكان بەهۆی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لەو پارێزگایە ٥٠٣ ملیۆن و ٩٦٢ هەزار دینار بووە بۆ حەوت مانگی رابردوو.