ئاوی ئاوەڕۆی بۆ خواردنەوە بە هاوڵاتیان فرۆشتووە و داخرا

964+

توانا نەقی

لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانییەوە شەمعەی باڵچوخ لە بەکرەجۆ داخرا بەهۆی ئەوەی ئاوی ئاوەڕۆی بە نرخی خواردنەوە بە هاوڵاتیان فرۆشتووە.

داخستنی ئەو شەمعەیە لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان بووە بەوەی کا ئاوی پیسی ئاوەڕۆی بۆ بردوون.

شەمعەی باڵچوخ گۆمێکی ئەوی ئاوەڕۆی ماڵانە و ماتۆڕی گەورەی لەسەر جێگیرکراوە و رۆژانە بە تانکەر ئاو بۆ ئەو ماڵانە دەگوازێتەوە کە پێویستیانە و پیان دەفرۆشن.

هیوا ساڵح، نوێنەری تەندروستی لە لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو گۆمە ئاوی ئاوەڕۆی ماڵانە لەو شوێنە کۆدەبێتەوە و چاڵێکی لە تەنیشت دروستکراوە و تۆزێک رووندەبێتەوە دەیفرۆشن بە هاوڵاتیان.

وتیشی، کە چوونەتە سەر ئاوەکە سێ تانکەری لێبووە کە لێی نوسراوە ئاوی پاک بۆ ماڵان، لە بنەڕەتیشدا ئاوەکە هیچ مەرجێکی تەندروستی تیادا نییە.

دەشڵێت، شوێنەکە داخراوە و ئەوکەسانەشی ئەو کارەیان کردووە رووبەڕووی سزای یاسایی دەکەنەوە.