زانیاری زیاتر لە گەشتی هەواڵەکانەوە

لەلایەک گردبوونەوەی شۆفێران و لەلایەکی دیکە دزینی فسفۆری شەقام

+964

ژووری هەواڵ

كەمبوونەوەی دەفتەری پاسپۆرت لە کۆیە کاری هاوڵاتیانی پەکخستووە و به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى پاسه‌پۆرتیش هۆكاره‌كه‌ى بۆ حكومه‌تى عێراق و ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ چاپی ده‌فته‌ره‌كان ده‌كات.

لەناو بازاڕی سلێمانی نرخی گۆشتی سور بۆ 22 هەزار دینار بەرزبووەتەوە، ئەوە لەکاتێکدایە خواستیشی لەسەر نییە.

لەکەلار ئەو مینی پاسانەی کە هێڵیان نییە رێگەی سلێمانی کەلاریان لە گەڕەکی بەردەسوور داخستوو نارەزایەتی دەردەبڕن بەهۆی ئەوەی خاوەن هێڵەکان ناهێڵن کاربکەن و نەفر بگوازنەوە.

ژمارەیەکی زۆر لەو فسفۆڕانەی کە لە بەربەستەکانی شەقامی 30 مەتری هەولێر دانراون دزران، هاتوچۆی پارێزگاکەش دەڵێت نازانین کێ بردوونی.

چوار پرۆژەی ئاو لە چەمچەماڵ جێبەجێدەکرێن و بڕی یەک ملیار و 900 ملیۆن دیناریان بۆ تەرخانکراوە، قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، لە ماوەی 10 رۆژدا دەستپێدەکەن.