دیمەنیگردبوونەوەی شۆفێرانی بێ ھێڵی مینی پاس لە کەلار .وێنە:964
شۆفێرانی مینی پاس گردبوونەوە
+964
میلاد جەلال_کەلار
بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە11.07.2023شۆفێرانی بێھێڵی بازاڕ_بەردەسور، گردبوونەوە و سایدێکی شەقامی سەرەکی کەلار سلێمانیان داخست.
شۆفێرەکان ژمارەیان نزیکەی 150 کەسە، لەلایەن ئەو شۆفێرانەی کە ھێڵیان ھەیە چاودێرێک دانراوە بۆ ئەوەی ئەوان نەفەر نەگوازنەوە.
ئەحمەد خەلیل یەکێکە لەو شۆفێرانەی کە ھێڵیان نیە بە964ى وت”پێشتر لە سەندیکا ناومان تۆمارکراوە کە ھێڵمان پێبدرێت، بەڵام ئێستا چاودێر دانراوە بۆمان نیە یەک نەفەریش بگوازینەوە و ئیشی خۆمان بکەین”
وتیشی،داواکاریمان ئەوەیە کە ئەو چاودێرە لاببرێت و ئێمەش دەست بە ئیشی خۆمان بکەین و بژێویمان لەسەر ئەو کارەیە.
شۆفێرە ھێڵدارەکانیش دەڵێن، ئەو ھێڵانەمان بە پارە کڕیوە و مافی خۆمانە ڕێگە نەدەین ئەوانەی ھێڵیان نیە ھاوڵاتی بگوازنەوە.
لەبارەی ھەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی شۆفێران، پەیامنێری964 چەندجارێک پەیوەندیکرد بە سەندیکای شۆفێرانی کەلار بەڵام پەیوەندێکەیان