بڕیارە چاكسازیی گەوران لە گەرمیان بكرێتەوە

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێم دەڵێت، بڕیارە زیندانی چاكسازیی گەوران لە گەرمیان بكرێتەوە و دوو شوێنی بۆ پێشنیار كراوە.

دوو شوێن لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەكراوە بكرێن بە باڵەخانەی چاكسازیی گەوران، یەكێكیان دەكەوێتە شارۆچكەی كفری و ئەوی دیكەش دەكەوێتە قەڵای بەهجەت لە ناحیەی مەیدان.

ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان بە964ی وت، هەموو شتێك بۆ چاكسازییەكە تەواو بووە، تەنیا رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی ماوە.

وتیشی، نزیكەی 500 هاوڵاتی ناوچەكانی سنوری گەرمیان لە چاكسازییەكانی گەورانی سلێمانیدان، ئەگەر چاكسازییەكەی گەرمیان بكرێتەوە، بەشێكیان دەگوازرێنەوە ئەو باڵەخانە نوێیە.

ئیدارەی گەرمیان پارێزگایەکی نافەرمی و دانپێدانەنراوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێکیهێناوە، لە سێ قەزا و یازدە ناحیە پێکهاتووە، شاری کەلار ناوەندی کارگێڕیەتی،  ئێستا ژمارەی دانیشتووانی ئیدارەی گەرمیان “کەلار، کفری خانەقین بە نزیکەی 500 هەزار کەس دەبێت.

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد