جۆرێکی مادەی هۆشبەر وێنە:Social Media
تۆمەتبارێك به بڕێك مادەی هۆشبەره‌وه ده‌ستگیر كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگەی ناوبازاڕی بەشی نەهێشتنی تاوان، تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد و دەستیشیان به‌سه‌ر بڕێك مادەی هۆشبەر و كه‌لوپه‌لی بەكارهێنانی مادەكەدا گرت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس لەسەر تۆمەتبارێک، کە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرە، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانی پۆلیس دەستیپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستگیر بكرێت، لە كاتی دەستگیركردنیدا دەستیش بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر و كه‌لوپه‌لی بەكارهێنانی مادەكەشدا گیرا.
سه‌رچاوه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئوتۆمبێلێکیشدا گرتووه، کە تابلۆکەی ساختەکراو بوو.
ئێستادا تۆمەتباره‌كه بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵدا ده‌كرێت.