کەشوهەوا - 964
سلێمانی و سۆران فێنکتر دەبن
964+
پێشبینییەکانی کەشوهەوا دەریدەخەن، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما تاڕادەیەک دادەبەزن، سلێمانی و سۆران فێنکتر و کەرکوک و گەرمیان گەرمتر دەبن.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە بەم جۆرەیە:
ئەمڕۆ دووشەممە 10.7.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونى هەندێک پەڵەهەور.
خێرایى با / مامناوەند ( 15 – 20 ) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت .
سبەی سێشەممە 11.7.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێرایى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 15 – 20 ) کم /ک دەبێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆدا ئەگەری چالاکبوونی هەیە بۆ سەرووی 30 کم /ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت .
پلەکانى گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 37 پلەى سیلیزى
دهۆک : 38 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 40 پلەى سیلیزى
سۆران : 37 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 42 پلەى سیلیزى