سیانیان لە کابینەدان

شارباژێڕ 99 قوتابخانەی هەیە و بینای 20یان نۆژەنکردنەوەیان دەوێت

964+

پەروەردەی شارباژێڕ خاوەن 99 قوتابخانەیە، 20یان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە و سیانیشیان لە کابینەدان.

لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا چوار قوتابخانەیان لە لایەن کۆمپانیایەکەوە بۆ نۆژەن کراوەتەوە.

کۆی گشتی بینای ئەو قوتابخانانەی تا ئێستا نۆژەن کراونەتەوە ژمارەیان 10 بینایە.

“ئەوەی دەکرێت بە هەوڵی پەروەردەی شارباژێڕ و کەسایەتی و کۆمپانیاکان و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانییە و بوودجەیەکی دیاریکراومان بۆ نۆژەنکردنەوە نییە”، لەتیف حسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ وای بە 964 وت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو قوتابخانانەی لە کابینەدان بینایان بۆ دروستکراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستاون و تا ئێستا کارکردن تێیاندا دەستیپێنەکردووەتەوە.