كوشتارگەی سەیدسادق داخرا

964+

محەمەد عومەر

بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی تەندروستی كوشتارگەی سەیدسادق داخرا.

رەزا محەمەد قایمقامی سەیدسادق بە 964ـی وت، بەهۆی ئەوەی چەندین جار داواکاریمان بۆ هات کە کوشتارگەکە پاک و خاوێن نییە و مۆڵەتی ساڵانەی نوێ نەکردووەتەوە بڕیارماندا دایبخەین، تا مۆڵەتەكەی نوێنەكاتەوە و بڕیارەكان جێبەجێ نەكات نایكەنەوە.

بێستون ابوبکر، پزیشکی ڤێرتێرنەری لە سەیدسادق بە 964 وت،هیچ مەرجێكی تەندروستی لە كوشتارەگەكەدا نەبووە.

كوشتارگەكە، پیسوپۆخڵە، پڕە لە زبڵ و پیسی و خوێن و پارچە گۆشتی ماوەی ئاژەڵ و بۆنێكی زۆر ناخۆشی هەیە.

لە كوشتارگەكەی سەیدسادق رۆژانە دەیان تۆن گۆشت رەوانەی بازاڕ دەكات.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد