بایرن میونشن واز له‌ كەین ناهێنێت

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

بایرن میونشن ئۆفەرە نوێیەکەی بۆ گواستنەوەی هاری کەین، هێرشبەری یانەی تۆتنهام لە میرکاتۆی هاوینەی ئێستادا ئامادەکردووە.

رۆژنانه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی نووسیویه‌تی، بایرن میونشن لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئۆفەرێکی نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ی هاری کەین پێشكه‌ش به‌ یانه‌ی تۆتێنهام ده‌كات، كه‌ 80 ملیۆن یۆرۆیه‌.

ئەمەش دوای ئەوە هات، تۆتنهام یەکەم ئۆفەری باڤاریای رەتکردەوە، کە 70 ملیۆن یۆرۆ بوو.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، بایرن میونشن بە دوای یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکەی هاری کەینه‌ بە خێرایی، بەڵام پێناچێت تۆتێنهام به‌م ئۆفه‌ره‌ش رازیی بێت.

روونیشیکردەوە، بایرن میونشن پێی وایە 80 ملیۆن یۆرۆ زۆرترینە، کە دەتوانرێت بدرێت بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانێک کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ده‌یلی مه‌یل، تۆماس توخێر راهێنەری یانەی بایرن میونشن، پێشتر پەیوەندی بە هاری کەین کردووە و قەناعەتی پێکردووە په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ باڤارییەکەوه‌ بكات.