ڤیتۆر رۆکی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
بارسا گرێبه‌ستێكی نوێ ئه‌نجام ده‌دات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی بارسێلۆنا له راگه‌یاندنی گرێبه‌ستێكی نوێ نزیكبووه‌ته‌وه، ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی ڤیتۆر رۆكیی یاریزانی یانه‌ی ئاتلێتیكۆ بارانینسی به‌ڕازیلییه.
فابریزۆ رۆمانۆ پسپۆڕی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌ڵێت، ته‌نیا ئه‌وه ماوه رۆكی نووسراوه‌كانی واژۆ بكات و بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا بنێرێته‌وه، ئه‌و كات یانه‌كه گرێبه‌سته‌كه راده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، رێككه‌وتنی بارسێلۆنا و یانه‌ی ئاتلێتیكۆ بارانینسی ئه‌وه‌یه یاریزانه‌كه له زستانی 2024 رووبكاته كه‌ته‌لۆنیا، به‌ڵام یانه‌ی بارسێلۆنا ئێستا هه‌ولێ بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌م هاوینه یاریزانه‌كه بگوازێته‌وه ریزه‌كانی، كه ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نییه.
گرێبه‌ستی رۆكی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به به‌های 45 ملیۆن یۆرۆ واژۆ ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یانه‌ی بارسێلۆنا كێشه‌ی تۆماركردنی یاریزانی نوێی له‌م هاوینه‌دا هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ یاسای یاریی دارایی خاوێن.