لە سلێمانی گردبوونەوە
ژمارەیەک خوازیاری ماستەر و دکتۆرا داوای گۆڕینی رێنماییەکان دەکەن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ژمارەیەک خوازیاری خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە سلێمانی گردبوونەوە و داوادەکەن وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستکاری رێنماییەکانی پەیوەندیدار بە وەرگرتنی خوێندکاران بکات.
یەکێک لە خوازیارەکان دەڵێت، داوا دەکەین وەک چۆن وەزیری خوێندنی باڵا، خوازیارانی دبلۆمی باڵای بەخشی لە رێنماییەکان، داوادەکەین ئاوا کەسوکاری شەهیدانیش لە رێنماییەکان بەدەر بکات.