تەقەمەنییەکان سەلامەتن

ئاگرەكەی دوزخورماتو گەیشتە بنكەی پۆلیس

964+

کاروان ساڵحی

بەهۆی سووتانی پوش وپەڵاشەوە لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دوخورماتو ئاگر تەشەنەی کردووەتە ناو حەوشەی بەرێوەبەرایەتییەکە.

عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی دوزخورماتو بە 964ی وت، راستە ئاگرەكە گەیشتە ناو بنكەی پۆلیس بەڵام نەگەیشتووەتە كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی.

سەرچاوەیەکی نزیک لە شوێنی رووداوەکە بە 964ی وت، بە هۆی تەشەنەکردنی ئاگرەکەوە سێ ئۆتۆمبێلی کۆن کە چەندین ساڵ بەر لە ئێستا دەستی بەسەردا گیراوە سووتاوە، هەروەها ماڵی هاوڵاتیەک لە پشتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسەوە کارەبای ماڵەکەیان و موبەریدەیەکیان سووتاوە.

ئاگرەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەهۆی رەشەباوە زۆر تەشەنەی كردووە و گەیشتووەتە ناو بنكەی پۆلیس، بەڵام بەبێ زیان كۆنترۆڵكراوە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد