پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکرایەوە
964+
فەهمی نەبی
وەزارەتی پێشمەرگە هەواڵی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی راگەیاند، ئەوانەی لە نەورۆزی ساڵی 2022 مامەڵەکەیان لە وەزارەت بووە، بە فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێم دەرچووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی 2022ی راگەیاند، ئەو خشتەیە تایبەتە بە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە هەموو پلەکانی ملازمی یەک تا پلەی عەمید.
964 هەوڵی دا پەیوەندی بکات بە لیوا عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانی، بەڵام بەردەست نەبوو، لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا تەنیا هەواڵەکە بڵاوکراوەتەوە بەبێ بڵاوکردنەوەی ژمارەی ئەو ئەفسەرانەی پلەیان بەرزکراوەتەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی راگەیاندووە، هەوڵدەدەن هەرچی زووە پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی یەکەکانی 70 و 80 بە هەمان میکانیزم دەربچێت.
هاوکات بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، کار بۆ گەڕانەوەی خشتەی ئەیلولی ساڵی 2022 لەگەڵ نەورۆزی 2023 دەکرێت.
ساڵانە دوو خشتە لە مانگی ئادار و ئەیلولدا بۆ پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە رێکدەخرێت، زۆر جار بە هۆی رێکاری ئیداری و رۆتینەوە پلە بەرزکردنەوەکان دوادەکەون.