وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلەی رووداوەکەی بەسەرهاتووە- وێنە: وەرگیراوە
منداڵێک گیانی لە دەست دا و شەش کەسیش بریندار بوون
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە رووداوێکی هاتوچۆدا له رێگه‌ی باتیفا، منداڵێک گیانی لە دەست دا و شەش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
رووداوەکە لەسەر رێگەی باتفیا – تاوکێ له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 03:00ی دوای نیوه‌رٍۆی ئه‌مڕۆ روویداوه و ئۆتۆمبێلێکی ئوپل ئومێگا لە کۆنترۆڵی شۆفێره‌كه‌ی ده‌رچووه و خۆی بە گرد و به‌ردی ده‌وروبه‌ری خۆیدا داوه.
ئەمیر عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی زاخۆ، مردنی منداڵێكی له رووداوه پشتڕاستكرده‌وه، وتیشی: “رووداوەکە زۆر سەخت بووه، جگه له مردنی منداڵه‌كه، شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، كه ئێستا لە فریاکەوتنی زاخۆ لە ژێر چاودێریدان.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا