لە پێنجوێن کەپر بۆ 35 عەلوە دروست دەکرێت

964+

ئەحمەد مستەفا – سلێمانی

لە دەشتی پێنجوێن بەشێک لە خاوەن زەوییە کشتوکاڵییەکان، بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی ئەمساڵ دەستیانکرد بە دروستکردنی کەپر.

کەپرەکان لە 1.7.2023 بۆ 1.12.2023 و بۆ ماوەی پێنج مانگ هەریەک لە بەرهەمەکانی خەیار، تەماتە، شووتی، کولەکە، کاڵەک، باینجان و بیبەر و چەندین جۆر میوەی دیكه‌ى خۆماڵی تێدا ساغدەکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، شکار مەجید یەکێک لە خاوەن ئەو عەلوانە، بە 964ـی وت، جگە لە خاوەن فرۆشگەکاتی عەلوەکانی سلێمانی و دەوروبەری بازرگانێکی زۆری عەرەب دێنە سنوری پێنجوێن، ئەم عەلوانەش هۆکارێکی باشە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان.

وتیشی “لە کۆی عەلوەکان هەلی کار بۆ نزیکەی 20 کرێکار دەڕەخسێندرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد بەرهەمەکان رەنگە لە نێوان 200 دینار بۆ 300 دینار بخرێتە سەر کۆی تێچووەکەی.

ئێستا لە دەشتی پێنجوێن تەنیا کولەکە پێگەشتووە، بەڵام بە وتەی جوتیارەکانی بێت، کە قسەیان بۆ 964 کردووە، لە پاش رێكه‌وتى  15.7.2023 پێگەشتنی بەرهەمی خۆماڵی لەو دەشتە دەستپێدەکات.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن