شۆفێره‌كه ئامۆزایانه
له سلێمانى ئۆتۆمبێل لە دوو خوشکی دا
964+
دیلان محەمەد جەزا
دواى نیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ، لەسەر شەقامی چوارچرا له سلێمانى، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیکاب له دوو خوشك ده‌دات، یه‌كێكیان گیان له‌ده‌ستده‌دات و دووه‌میشیان بریندار ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هاتوچۆى سلێمانى به 964ـى وت، هۆكاره‌كه‌ى خێرایی لێخوڕینە و کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە.
بەپێی زانیاریەکانی 964، ئێستا ته‌رمى یه‌كێك له‌و دوو خوشكه له پزیشكى دادییه و دووه‌میشیان برینداره و له نه‌خۆشخانه‌ى شاره.
هه‌ر به‌پێى ئه‌و زانیارییانه، شۆفێرى ئوتومبێله‌كه ئامۆزاى ئه‌و دوو خوشكه‌یه و ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن